Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:36

به‌رێوه‌به‌ری که‌ناڵی NRT ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌

له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و به‌ حیزبی كردنی كه‌ناڵه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وى رابردوو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی NRT مه‌م بورهان قانع بۆ خاوه‌نی میدیای نالیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاند.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان هۆكاری وازهێنانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی NRT ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌ حیزبی كردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌و لادان له‌ پره‌نسیپی ئازادانه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیایی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌ تا ئه‌مرۆكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر میدیاكاری به‌تواناو به‌رێوه‌به‌رانی كارای ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندووه‌، سه‌رجه‌میشیان هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان ده‌گه‌رێننه‌وه‌ بۆ هۆكاری سیاسی و به‌ حیزبی كردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌و ته‌رخانكردنی له‌ خزمه‌ت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.