Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:39

رۆژنامه‌یه‌کی بریتانی: عێراق و ئێران له‌سه‌ر ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک رێککه‌وتوون

چیدیكه‌ به‌غدا بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت پشت به‌ توركیا نابه‌ستێ
کوردستان TV
#7
100%

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر عێراق و ئێران له‌سه‌ر ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتوون و به‌غداش چیدیكه‌ بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، پشت به‌ توركیا نابه‌ستێ.

رۆژنامه‌ی فاینشنالی بریتانی له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3-2-2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، عێراق و ئێران رێككه‌وتوون، هێڵێكی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ ئێراندا رابكێشن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ پێشبینیكردووه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ عێراق ده‌ست به‌ ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران بكات.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێ: عێراق و ئێران پلان بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت داده‌نێن تا نه‌وتی كه‌ركووك له‌ ئێرانه‌وه‌ بنرێدرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و چیدیكه‌ به‌غدا بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، پشت به‌ توركیا نه‌به‌ستێت.

ئێران و عێراق رێككه‌وتوون كه‌ تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا، له‌ نه‌وتی خاوی كه‌ركووك بنێردرێته‌ پاڵاوگه‌یه‌كی شاری كرماشان و له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران له‌ باشووره‌وه‌ نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.