ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ماڵی كورد هه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن درزی تێنهكهوت، به‌ڵكو له‌بابه‌تی به‌رگریكردنیش ئه‌و درزه‌ی تێكه‌وت، خه‌ڵكێك هه‌بوو له‌كه‌ركوك به‌رگریكرد ،خه‌ڵكێكیش هه‌بوو ده‌ستی دوژمنی ڕ‌اكێشا .
كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌ناو ماڵی كوردی نه‌مانتوانی یه‌ك بین، ئێمه پێمان باش بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق یا هه‌موومان به‌یه‌ك لیست به‌شداربین یا هه‌موومان پێكه‌وه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ین ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا ، بۆیه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارماندا له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره تا كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت پارتی هیچ مه‌رجێكی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان باشبوو هه‌موو كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت، به‌ڵام نه‌كرا خه‌ڵكی تر چوو به‌جیا لیستی پێشكه‌ش كرد و هاوپه‌یمانیان پێكهێنا و ئێمه‌یان به‌جێهێشت ، ئیتر ئێمه‌ش به‌وجۆره بڕیارماندا كه له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین.
ده‌شڵێ: خۆی په‌له‌كرا له‌هاوپه‌یمانێتی ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌ڕێگه‌ی فه‌رمی په‌یوه‌ندیمان پێوه كردن و بڵاومانكرده‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان كه ئێمه پێمان باشه كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌ڵام ئیتر ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا، ئیتر خۆ ماڵی كورد هه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن درزی تێنهكهوت به‌ڵكو له‌بابه‌تی به‌رگریكردنیش ئه‌و درزه‌ی تێكه‌وت، خه‌ڵكێك هه‌بوو له‌كه‌ركوك به‌رگریكرد خه‌ڵكێكیش هه‌بوو ده‌ستی دوژمنی ڕ‌اكێشا .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.