پۆلیسى به‌ریتانیا له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر 500 كیلۆ گرام له مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت.
پۆلیسى به‌ریتانى مه‌شقپێكراوى تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ى مادده هوشبه‌ره‌كان رۆژى دووشه‌ممه توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 500 كیلۆ گرام له ماده‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى كۆكاین كه له نێو 15 جانتاى دیزاینه‌ر "ماركه" به ڕێكوپێكى دانرابوو له فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت.
فڕۆكه تایبه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ له بۆگۆتاى كۆڵومبیاوه هاتبوو و له فڕۆكه‌خانه‌ى فارنبوروى به‌ریتانى نیشته‌وه، به‌رپرسى فڕوكه‌خانه‌كه وتى: ئه‌مه به گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌ر گرتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان داده‌نرێت له میژووى هێزى سنوورى به‌ریتانیا، پۆلیسى به‌ریتانیاش به‌و هۆیه‌وه 5 كه‌سى ده‌ستگیر كردووه و له نێوانیاندا دوو كه‌سیان بران و به‌ریتانیین مارتنى ته‌مه‌ن 48 ساڵ و ستیڤن نیڵى ته‌مه‌ن 53 ساڵ له پوول كه شارۆچكه‌یێكى كه‌ناریى گه‌وره‌و به‌نده‌ره له ناوچه‌ى دۆرسیت له‌سه‌ر باشوورى كه‌نارى ئینگلته‌را وهه‌روه‌ها له‌و 5 كه‌سه یه‌كێكیان ئیتالییه و ناوى ئه‌لیساندرو لیمبوو ته‌مه‌ن 28 ساڵ و له شارى بورنماوس كه نزییك شارۆچكه‌ى پووله.
تاوانباره‌كان له دادگا دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و باسیان له‌وه كردووه مادده هۆشبه‌ره‌كه ببه‌نه ناو شاره‌كانى به‌ریتانیا و له‌وێ بیفروشن و جۆرى مادده هۆشبه‌ره‌كه كۆكاین بووه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 70 ملیۆن و 843 هه‌زار دۆلار، له دادگا به گیوره‌ى قسه‌كانى تۆمه‌تبار لیمبوو ئیتاڵى پیشه‌ى كارمه‌ندى چێشت لێنه‌ره و یه‌كێكش له تۆمه‌تباره‌كان كارى سه‌رتاشى ده‌كات.
پۆلیس دواى لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى "تاقم"ى فڕۆكه‌كه و پرسیاركردن لێیان سه‌رجه‌م تاقمه‌كه به بێ تۆمه‌ت ئازادكران، به‌پێی لێدوانى پۆلیسه‌كان، تۆمه‌تباره‌كان مادده هۆشبه‌ره‌كانیان خستبووه نێو 15 جانتاى دیزاینه‌ر و به ڕێكوپێكى دانرابوو هه‌ر جانتایه‌ك له نێوان 34 بۆ 37 پارچه‌ى كیسه‌ى پێچراوه‌ى تێدا بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌نزیكه‌ى یه‌ك كیلۆ كێشى هه‌بوو و یه‌ك لو كیسانه‌مان كرده‌وه هاڕاوه‌یه‌كى سپى تیدا بوو دواى پشكنیین ده‌ركه‌وت كه مادده‌ى هۆشبه‌ره له جۆرى كۆكاین.
وته‌بێژى كۆمپانیاى تاگ له فڕۆكه‌خانه‌ى فارنبوروى به‌ریتانى وتى: ئه‌مه بابه‌تێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و ئێمه سه‌رنج و لێدوان ناده‌ین له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه و گه‌شتیارانی كۆمپانیاى تاگ.
مایك ستیپنى جێگرى سه‌رۆكى هێزى سنوور وتى: ئێمه بۆ سه‌پاندنى یاسا كار له‌گه‌ڵ هاوكارانمان ده‌كه‌ین وه‌ك ده‌زگاى تاوانى نیشتمانى و ڕێگرى ده‌كه‌ین و ئه‌و تاوانبارانه بهێنین بۆ دادگا، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كى گرنگ بوو له‌لایه‌ن چاوكراوه‌یی و ئاگادارى فه‌رمانبه‌رانمان.
له رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانییه‌وه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.