وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سیێ خاڵی له باره‌ی گه‌یشتنی دوو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له بانكی مه‌ركه‌زی به‌غدا نێردراوه بۆ فه‌رعی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق له هه‌ولێر راگه‌یاند
یه‌كه‌م_رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 25/ 1/2018 بڕی(250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له بانكی مه‌ركه‌زی به‌غدا نێردراوه بۆ فه‌رعی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق له هه‌ولێر، ئه‌م بانكه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه و كاره‌كانیان له ژێر بڕیاری بانكی مه‌ركه‌زی دایه.
دووه‌م_ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه، به‌ڵكو لیژنه‌كانی پێكهاتوو له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن له وردبینی له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ.
سێ یه‌م_ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بێت وه‌زاره‌تمان رایده‌گه‌ینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.