Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:31

واده‌ی به‌رێوه‌چوونی شۆڕش و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق دیاریکرا

ئاڵای عێراق و ئاڵای سپی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ رێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن سبه‌ی هه‌ینی 2-2- 2018 كات ژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ مه‌یدانی ئازادی به‌غدا و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پارێزگاكان ئاماده‌بن و ئاڵای عێراق و ئاڵای سپی به‌رز بكه‌نه‌وه‌و داوای ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ گۆڕینی ده‌ستوورو سیسته‌می حكومرانی له‌ عێراقدا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان له‌ پێناو عێراق یه‌ك ده‌ست بن به‌ بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و سیاسی.

چالاكوانان ده‌شڵێن، ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و سامانی گشتی وڵات نییه‌، به‌ڵكو گونجاوترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ دۆخی ئێستای عێراق. 

سه‌رچاوه‌: به‌غداد پۆست

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.