Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:24

 ئه‌و سیفه‌تانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵۆ نه‌تزانیوه‌ 

له‌ماوه‌ی 150ڕۆژ هه‌ندێك بڕیاری سه‌خت و به‌ئازار ئه‌نجام بدات
Haloo
کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ حه‌فتا ساڵ ده‌ژیت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌وته‌مه‌نه‌ ده‌بێ هه‌ندێ بڕیاری قورس و چاره‌نوساز بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت چونكه‌ كاتێك ده‌گاته‌ چل سال نینوكه‌كانی درێژ ده‌بێت ناتوانێت نێچیره‌كان بگرێت ده‌نوكه‌كه‌ی ده‌چه‌مێته‌وه‌ باڵه‌كانی قورس ده‌بێت به‌هۆی به‌هۆی زۆری په‌ڕه‌كانی بۆیه‌ فرینی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت .

له‌م ته‌مه‌نه‌دا یان ده‌بێ تسلیم بێت و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ببێته‌وه‌ یان ده‌بێ هه‌ندێ گۆڕانكاری قورس له‌خۆی ئه‌نجام بدات.

بۆیه‌ پێویست ده‌كات له‌ماوه‌ی 150ڕۆژ هه‌ندێك بڕیاری سه‌خت و به‌ئازار ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌چێته‌ هێلانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیایه‌كی به‌رز،ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌دات....

۱-سه‌ره‌تا به‌هه‌موو توانای خۆی ده‌نوكه‌ی له‌به‌رد ده‌دات تاده‌شكێت.

۲-پاشان چاوه‌ڕێ ده‌كات تا ده‌نوكی دێته‌وه‌ پاشان ده‌ست ده‌كات به‌شكاندنی نینوكه‌كانی.

۳-دوای ئه‌وی نینۆكه‌كانی دێته‌وه‌ ئینجا ده‌ست ده‌كات به‌لێكردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی و په‌ڕی نۆێ دێته‌وه‌.

پاش ئه‌وهه‌موو بڕیاره‌ ناخۆشه‌ به‌ئازاره‌ كه‌پێنج مانگ ده‌خاێنێت ئینجا سه‌ر له‌نوێ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌فڕین وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌ له‌دایك ببێت بۆماوه‌ی 30 ساڵی تر ده‌ژیت.

له‌م ڕوداوه‌ فێر ده‌بین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رده‌وام بین له‌ژیان پێویسته‌ بڕیاری زۆر قورس بده‌ین و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی ئه‌نجام بده‌ین هه‌رچه‌نده‌ گۆڕانكاریه‌كان ناخۆش به‌ئازاریش بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رله‌سه‌ر خودی خۆشمان بێت.

ن/ م. ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.