Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:50

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا: ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بفرۆشێت ئه‌وه‌ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تێتی ده‌فرۆشێت

نازانم چه‌ند باڵ و ئاڕاسته‌ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: من پێم وایه‌ كه‌ ئێمه‌ ئێستا چل بۆ په‌نجا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین به‌چه‌ند مانگێك به‌قڕه‌ قڕه‌ نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن و هه‌ر ئه‌و چل په‌نجا كه‌سه‌ به‌چه‌ندین مانگ و چه‌ندین ساڵ نه‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی بڕیاردان بۆ یه‌كێتی دروست بكه‌ن ئیتر چۆن ده‌توانن هه‌زار كه‌س بۆ كۆنگره‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و كۆنگره‌ بكرێت.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی پێش وه‌خته‌ی ئه‌و چل په‌نجا كه‌سه‌ له‌نێوان خۆیاندا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌وه‌ بچنه‌ ناو كۆنگره‌ نه‌ كۆنگره‌یان پێ ده‌گیرێت وه‌ ئه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌ كۆنگره‌ی تێكدان ده‌بێت نه‌ك كۆنگره‌ی یه‌كڕیزی و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ئه‌و مێژووه‌ سه‌روه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌هه‌موو شوێنێك نه‌ك به‌ته‌نها لای یه‌كێتی هه‌وڵی ده‌نگ كڕین ده‌درێت به‌ڵام من پێم سه‌یره‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بفرۆشێت ئه‌وه‌ شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تێتی ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌شی ده‌نگ ده‌كڕێت نازانم چ ئومێدێكی به‌كه‌سێكه‌ كه‌ده‌نگی خۆی ویژدان و ده‌نگی ده‌فرۆشێت و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و میلله‌ته‌ بكات .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: بڕوات هه‌یه‌ نازانم چه‌ند باڵ و ئاڕاسته‌ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌!ئه‌وه‌نده‌ زۆرن!جا به‌ڕاستی وایه‌ هه‌ر به‌دوو كه‌س یا چه‌ند كه‌سێك ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌ن من خۆشم سه‌ری لێ ده‌رناكه‌م ئاڕاسته‌كان چین و مه‌به‌ستیان چیه‌؟ئه‌جێندایان چیه‌؟"

راشیگه‌یاند: هیچ باڵێكی ناو یه‌كێتی بڕیاری به‌ده‌ست نیيه‌،من زۆرم پێ سه‌یره‌ جاری واهه‌یه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌بینم ده‌ڵێت یه‌كێتی وایكرد، یه‌كێتی وابوو هیچ كه‌س شتی به‌ده‌ست نیه‌ هه‌ركه‌س قسه‌ی كرد ئه‌مڕۆ له‌ناو یه‌كێتیدا قسه‌ی شه‌خسی خۆیه‌تی نه‌سیاسه‌تی یه‌كێتیه‌ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.