له دواڕۆژی پێشكه‌شكردنی ناوی بهربژێردراوهكانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو، په‌رله‌مانتارێكی نه‌رویجی به ره‌چه‌له‌ك هندی، ناوی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی نۆبڵی ئه‌مساڵ تۆمار كردووه.
هیمانشۆ گۆڵاتی كه ساڵی ٢٠١٣ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی داد و ئاسایشی گشتی بووه، به گه‌نجترین وه‌زیری ده‌وڵه‌تی نه‌رویج ناسرابوو، له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی پێشمه‌رگه بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ، گوتی : له شه‌ری دژ به داعشدا، پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی زۆر گرینگ‌یان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و دڕندانه‌ی گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر ڕۆڵی پێشمه‌رگه و قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه نه‌بوایه، ئێسته داعش گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بوو له هه‌موو كاتێك.
گۆڵاتی ئه‌وه‌شی گوتووه كه پێشمه‌رگه شایانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتییه، هه‌روه‌ها پێدانی خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ پێشمه‌رگه، ده‌بێته رێزگرتنێكی جیهانی له هه‌وڵ و تێكۆشان و قوربانیدانی ئه‌و هێزه‌ی كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا دره‌وشانه‌وه له سه‌نگه‌ردان.
خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ناوبانگترین خه‌ڵاتی جیھانییه، كه به‌ناوی داھێنهرهكهی ئه‌لفرێد نۆبڵ كراوه، ساڵانه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی سویدی و نه‌رویجی دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/باس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.