Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:40

به‌رپرسێکى باڵاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ که‌رکوک کوژرا

له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و ده‌ست به‌ جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌م شه‌وكاتژمێر 10 له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆى به‌رپرسێكى پله‌ باڵاى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به‌ داعش كوژرا

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ شارى كه‌ركوك به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مه‌شه‌و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆیى لیواروكن "ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د دانوك ئه‌لعوبێدى" له‌ ناحییه‌ى ره‌شادى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌ى لێده‌كرێت و ده‌ست به‌ جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى پشتراست كردوه‌ ناوبراو له‌سه‌ر ده‌مى رژێمى پێشوو ئه‌فسه‌ر بووه‌ به‌ پله‌ى لیوا روكن پاشان خانه‌نیش كراوه‌ له‌ دواى دروست بوونى هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك به‌رپرسى هێزه‌كانى سه‌رایه‌ ته‌حریرى حه‌ویجه‌ داندراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشى وا پێده‌چێت كرده‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى سه‌ربه‌  گروپى تیرۆریستى داعش جێبه‌جێ كرابێت چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ كاتى شه‌و هیچ كه‌س ده‌سڵاتى به‌سه‌ردا ناشكێته‌وه‌ وه‌ ماوه‌یه‌كیشه‌ جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له‌ ته‌واوى ناوچه‌كه‌ هه‌ستى پێده‌كرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.