Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:00

رۆژنامه‌یه‌کى روسى : کورد گفتوگۆده‌که‌ن له‌سه‌ر راده‌ستکردنه‌وه‌ى عه‌فرین به‌ به‌شار ئه‌سه‌د  

هێشتا رێكه‌وتنى كۆتاى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام گفتوگۆى هه‌ردولا به‌رده‌وامن 
کوردستان TV
#7
100%

له‌ بابه‌تێكى نوسه‌رى روسى "ئه‌ندریه‌: بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌زڤستیاى له‌ ئێستادا به‌ نێوه‌ند گیرى روسیا گفتو گۆ له‌ نێوان هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌و حكومه‌تى سوریا له‌ ئارادا هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار بگه‌رێته‌وه‌ ناوچه‌ى عه‌فرین  


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى دبلۆماسى روسى جه‌ختى له‌ هه‌بوونى ئه‌و زانیاریانه‌ كردوه‌ته‌وه‌  هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌ داوه‌ هێشتا رێكه‌وتنى كۆتاى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام گفتوگۆى هه‌ردولا به‌رده‌وامن 
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: مۆسكۆ وه‌ك نێوه‌ند گیر كارده‌كات بۆئه‌وه‌ى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ رازى بكات تا كو عه‌فرین ته‌سلیم به‌ حكومه‌تى سوریاى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌نه‌وه‌ 


هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئیداره‌ى خۆجێى كورده‌كان و ئه‌ندامى گۆنگره‌ى نیشتیمانى كوردستانى فه‌رحه‌ت باتیف بۆ رۆژنامه‌كه‌" گوتویه‌تى گفتوگۆیه‌كانى به‌رده‌وامن و هه‌روه‌ها لایه‌نى كوردى و روسى چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه‌ له‌ كۆتایى رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بریارى پێویست وه‌رده‌گیرێن و هه‌نگاوه‌كانى دواتر ده‌هاوێژرێن.

بێشتریش نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆدى عوسمان له‌ روسیا رایگه‌یاندبوو: روسیا ئه‌وه‌ى نیشان دابوو كه‌ عه‌فرین بگواسترێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ، به‌ڵام كورده‌كان ره‌تى ئه‌وه‌یان كردبویه‌وه‌ به‌هۆكارى زوڵمى ده‌سه‌لاتى ناوه‌ندى سوریا، به‌ڵام دۆخى ئێستاى عفرین و ناوچه‌كه‌ى له‌ ناهه‌موارى دایه‌و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌رچه‌یه‌ك په‌یدابكه‌ن تاكو له‌و ئاڵۆزییه‌ ده‌ربچن.
سه‌رچاوه‌: روسیا ئه‌لیوم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.