Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:16

میوزیک ژه‌نێکی کورد یه‌کێکه‌ له‌و دانه‌رانه‌ى که‌ میوزیکیان بۆ به‌ناوبانگترین گه‌یمى جیهان داناوه‌

توانیویه‌تى جێگه‌ ده‌ستى خۆى به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر پرۆفیشناڵانه‌ بكاته‌وه‌
میوزیك ژه‌نێكی كورد یه‌كێكه‌ له‌و دانه‌رانه‌ى كه‌ میوزیكیان بۆ به‌ناوبانگترین گه‌یمى جیهان داناوه‌
کوردستان TV
100%

له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان زۆرێك له‌ خه‌ڵكى ئاڵوده‌ى گه‌یمى كۆمپیوته‌ر و یارییه‌كانى ناو مۆبایل بوونه‌ و كه‌م له‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ ناوى گه‌یمى باتڵفیڵد (Battle Field)ـى نه‌بیستبێت، ئه‌م گه‌یمه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیاى جیهانى (EA) و (DICE) وه‌ به‌رهه‌مدێت بۆ هه‌ر سێ سیسته‌مى ( Microsoft Windows,Play Station,Xbox One)، باتڵفیڵد به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین گه‌یمى جیهان داده‌نرێت.

میوزیك دانه‌رى كورد و هونه‌رمه‌ندى به‌توانا كارزان مه‌حمود یه‌كێكه‌ له‌و پێنج دانه‌رانه‌ى كه‌ میوزیكیان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ داناوه‌ هه‌روه‌ها میوزیك دانه‌رى كورد كارزان مه‌حمود توانیویه‌تى جێگه‌ ده‌ستى خۆى به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر پرۆفیشناڵانه‌ بكاته‌وه‌ و شان به‌ شان له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ "یوهان سودیرگفیست، پاتریك ئه‌ندرین، فریدریك مۆله‌ر و جویڵ ئیركسون" كارى به‌رهه‌مهێنانى میوزیكى بۆ ئه‌م گه‌یمه‌ جیهانیه‌ كردووه‌.

كارزان مه‌حمود له‌دایك بووى ساڵى 1981ـه‌ و له‌ شارى سلێمانى هاتۆته‌ دونیاوه‌ و له‌ ساڵى 2005 ڕێگاى تاراوگه‌ى گرت و نیشته‌جێى وڵاتى سویده‌.

هونه‌رمه‌ندى كورد كارزان له‌ ساڵى 2007 ده‌ستى به‌ خوێندنى میوزیك كرد له‌ وڵاتى سوید له‌ په‌یمانگاى (KMH) له‌ شارى ستۆكهۆڵم و له‌ ئێستادا زه‌مینه‌یه‌كى پته‌وى هه‌یه‌ له‌ میوزیكی نیشتمانى كوردى و میوزیكی هونه‌رى ئه‌وروپى و چه‌نده‌ها به‌رهه‌مى نایابى هه‌یه‌ و دانه‌رى میوزیكى گۆرانى كوردیه‌ وهه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه‌ به‌هه‌مه‌كانى خۆى زیاتر به‌ره‌و جیهانى بوون به‌رێت.

   

میوزیك ژه‌نێكی كورد یه‌كێكه‌ له‌و دانه‌رانه‌ى كه‌ میوزیكیان بۆ به‌ناوبانگترین گه‌یمى جیهان داناوه‌

 

ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.