Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:26

ئاکام و مه‌تین " شێوای " یان بڵاوکرده‌وه‌

تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتوونه‌
کوردستان TV
100%

 
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لاو " ئاكام و مه‌تین " تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتوونه‌ له‌ ژێر ناوی " شێوای " بڵاوكرده‌وه‌ .

هونه‌رمه‌ند " ئاكام " ئاشكرایده‌كات  گۆرانی " شێوای " یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌لبومی "  نهێنی شێواو " كه‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به‌ یه‌كه‌وه‌ كاریان تێیدا كردووه‌ .

ئاكام وتیشی گۆرانی " شێوای " تایبه‌ته‌ به‌ تووشبوانی نه‌خۆشی ده‌روونی و هه‌ولمان داوه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌وه‌ خزمه‌تێكی بچووك به‌ تووشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بكه‌ین .

ئارمین حه‌بیبی كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ئه‌نجامداوه‌ و"  هناسر  حه‌یده‌ری " یش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ و وێنه‌كانی گۆرانییه‌كه‌ش له‌ شاری ورمێ گیراون .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.