دوای ته‌واوبوونی وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، پێنج وه‌زاره‌تی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له لیستی مووچه‌كانیان ده‌كرێت.
ڤیان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، رایگه‌یاندووه بریاره ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه بگه‌نه هه‌ولێرو وردبینی له لیستی مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌تی دیكه ده‌ست پێبكه‌ن.
گوتیشی : ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر پرۆسه‌كه بریتی ده‌بێت له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، پلاندانان، بازرگانی، كشتوكاڵ، شاره‌وانی.
دوێنێ دووشممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌غدا بڕی 250 ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.