ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2018 لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی گردبوونەوەی فراوان بۆ پاڵپشتی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
هاولاتیانى ههرێمى کوردستان ئیدانەی هێرشی سوپای تورکیایان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی هەبێت.
هەر ئەمڕۆ لە شارى هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، کە تێیدا تورکیا هێرشدەکاتە سەر شارى عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری.
ههروهها ههربۆ پشتیوانیكردن لە عەفرین و شەرمەزاركردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، قوتابخانەی كۆبانێ لە ھەولێر، لە چالاكییەكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك مامۆستا و قوتابیانی خەڵكی عەفرین، ناڕەزایی خۆیان دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین دەربڕی و داوایان كرد كو سووپاى توركیا به زووترین دهم هێرشهكانى بۆ سهر عهفرین راگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.