لە دونیاى ئابورى و کارکردندا هەموو کات کۆمپانیاکان یا بانکەکان هەولى ئەوە دەدەن کارەکانیان سەرکەوتوو بیت و جگە لەوەش باشترین قازانج بکەن ، جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە سەرمایەیان روو لە زیادبوون بکات ، بەلام مۆتەکەى کۆمپانیاو سەرمایەدارو بانکەکان بریتیە لە مایەپووچ بوون ، ئەگەر پێناسەى مایەپوچ بوون بکەین ئەویش ئەوەیە هەر کاتێک کۆمپانیایەک بآ پارەیى و بآ سەرمایەییى خۆى راگەیاند و لە بەرامبەریشدا نەیتوانى پابەند بێت بە بەڵینەکانى بەرامبەر بەڵیندەرەکانى ئەوکات حاڵەتى مایەپووچ بوون رادەگەیەنێت و هەولڕ دەدات بە فرۆشتنەوەى هەموو موڵکەکانى و راکێشانى پارەى بانکەکانى بۆ دابینکردنى زۆرترین بڕ لە بەجێگەیاندنى بەڵینەکانى پیشووى و دواتر لە بازاڕى کار دەچێتە دەرەوە ،
هۆکارەکانى مایەپوچ بوونى کۆمپانیاکان بریتیە لە ( بڕیارى ستراتێژى هەڵە ، دەستکارێکردن بە ئەنجامە داراییەکان ، نەزانین یاخود نەگەیشتن بە بەکارهێنەرەکان ، یاریکردن بە ئەنجامە داراییەکان ، دابەزین و زەرەرمەندى لە بازاڕى پشکەکان ، ئەنجامى ئەو بانکانەى کە مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت واتە بانک و کۆمپانیا کاریگەریان لە سەر یەکتر ، ستراتیژیەتى لوژێکى وداهینانى دژ یەک ، بازاڕ و سەرچاوەکانى ستراتیژى دژ یەک ، سستى ئابورى یا بێ بازاڕى کە نەتوانێت بەرهەمى ناوخۆى خۆى بپارێزێت دواتر بازاڕەکان پڕبکرین لە بەرهەمێکى هاوردەکراوى کەمتر نرخ ، بلاوکردنەوەى هەواڵى پڕوپاگەندە بەمەش ناوناتۆرەى خراپ بۆ کۆمپانیاکە دابنرێت ، سستى و یا گەندەڵى کارگیرى ، بایەخنەدان بە سیستەمى بەرێوەبردنى کۆمپانیاکە ، پۆکانەوە لە نێوان پیشبڕکى و هاوکارى )، بەلام بۆ گرتنەبەرى رێکارەکانى چارەسەر ، لە پەنابردن دەست پێدەکەین بۆ کەسانى پسپۆر بۆ دانانى چارەسەر هەرچەندە ئەم کارەش تیچووى دەبێت بەلام باشتر وایە رێکەوتنى لەگەڵ بکرێت لەسەر بناغەى ئەوەى کە دواى ئەوەى گرفتەکەى چارەسەر کرد ئەوکات پارەى شیاوى خۆى وەربگرێت ، و خاڵیکى ترى چارەسەر ئەنجامدانى رێکەوتن لە سەر مێزى گفتوگۆ لەگەڵ قەرزدارەکانى و دانانى رێوشوینى نوێ بۆ پیدانەوەى قەرزەکانیان ، خاڵیکى دى فرۆشتنى کارە بازرگانیەکانى بە شێوەیەک کە هەندى پارەى نەختى بۆ بگەڕێتەوە ، هەروەها گۆرانکارى لە جێبەجیکردن هەندێک جار پەنا دەبەنە بەر وەبەرهێنەریک بۆ هاتنە ناو کارو رزگاربونیان لە مایەپووچبوون )
، لە جیهاندا گەورەترین حالەتى مایەپووچبوون بانکى لیمان براز رز بە هۆى تیکچوونى بازاڕى دارایى گشتى جیهانى بە بڕى (691 ملیار دۆلار ) مایەپووچ بوو ، وورلد کوم کۆمپانیاى گەیاندن بە هۆى ریسواى ژمیریارى و تەزویرکردن بە بڕى (103 ملیار دۆلار ) مایەچووچ بوو ، جنرال موتورز کۆمپانیاى دروستکردنى ئوتومبیل بە هۆى قەیرانى دارایى و زۆرى تیچووى دەستى کار بە بڕى (91 ملیار دۆلار ) مایەچووچ بوو ، ئینرون کۆمپانیاى ووزەى جوراوجۆر هۆکارى مایەپوچبوونى بەرێوبەرەکانى جیبەجیکردنى کۆمەڵى ژمارەیان پیشکەش کرد کە راست نەبوو لە قازانجى کۆمپانیاکە زیاتر بوو بە بڕى (65 ملیار دۆلار ) مایە پووچ بوو ، کونیسکو کۆمپانیاى بێمە و وەگەرخستن و راگەیاندن بە هۆى زۆرى قەرزداى بە بڕى ( 61 ملیار دۆلار ) مایە پووچ بوو ، کرایزلەر گەورەترین کۆمپانیاى پیشەسازى ئەمەریکى بە هۆى قەیرانى دارایى بە بڕى (39 ملیار دۆلار ) مایەپووچبوو ، هەر بۆیە لە بازاڕى کارەکان یەکەم و کۆتا نزا ئەوەیە کە هیچ کات کۆمپانیاکانیان یا بانکەکانیان یا بازرگانیەکانیان مایەچووچ نەبێت وناوبانگى ناویان لەکەدار نەبێت .
نووسینى /شیلان بیبانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.