Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:46

که‌شتییه‌کی جه‌نگیی ئێران له‌ ده‌ریای کاسپیان نوقم بوو

درێژییه‌كه‌ی 100 مه‌تر و كێشی 1300 تۆن بوو
كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئێران له‌ ده‌ریای كاسپیان نوقم بوو
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی ئێران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی هێزی ده‌ریایی سوپای ئه‌م وڵاته‌ نوقم بووه‌ له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای كاسپیاندا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وته‌بێژی سوپای ئێران ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كه‌شتییه‌ نوقم بووبێت و وتوویه‌تی كه‌ بڕیاره‌ به‌شه‌ زیان پێگه‌یشتووه‌كانی لێك جیابكرێنه‌وه‌ و دوای نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ دووباره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بلكێنرێنه‌وه‌.

كه‌شتیی جه‌نگی ده‌ماوه‌ند كه‌ ته‌نیا 3 ساڵ له‌ درووستكرانی تێپه‌ڕیوه‌ و ده‌ستكردی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌یه‌، نزیكه‌ی 20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی كه‌ له‌ باكووری ئێران و له‌سه‌ر ده‌ریای كاسپیانه‌، له‌كاتی له‌نگر گرتن به‌ هۆی زۆربوونی خێرایی با و تۆفانی به‌هێز به‌ر شه‌پۆڵ شكێنه‌كانی كه‌ناراوی به‌نده‌ره‌ كه‌وت و زیانی پێگه‌یشت.

به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران ئه‌وسا جه‌ختیان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ زیانه‌كه‌ زۆر كه‌مه‌ و بڕیاره‌ به‌خێرایی چاك بكرێته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی " میزان " كه‌ راگه‌یاندنی فه‌رمیی هێزی دادوه‌ریی ئێرانه‌ ڤیدیۆیه‌كی له‌ ساته‌وه‌ختی نوقم بوونی كه‌شتییه‌كه‌ خستووه‌ته‌ به‌ردیدی به‌رده‌نگه‌كانی.

ئه‌م كه‌شتیی جه‌نگییه‌ كه‌ له‌ به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی درووستكرابوو، درێژییه‌كه‌ی 100 مه‌تر و كێشی 1300 تۆن بوو.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.