Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:23

ئەمڕۆش کورد و سوننە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

بەردەوامیش دەبن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن
ئەمڕۆش كورد و سوننە بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن
کوردستان TV
100%

دوێنێ ئه‌ندامانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كردووە، ئەمڕۆش بە ھەمان شێوە بایكۆتی دەكەنەوە و بەردەوامیش دەبن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن.

كورد داواكاریی خۆی پێشكەشی حكوومەتی عێراق كرد بۆ ئەوەی پشكی خۆی لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا جێگر بكرێت، بەڵام حكوومەت ئامادە نەبووە جێبەجێی بكات، بۆیە كوردیش بڕیاری داوە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكات لەبارەی بوودجەوە و دەنگیش بەو پڕۆژەیاسایە نادات، كە گرنگترین داواكاریی كوردیش پێدانی 17%ـی بەشە بوودجەی ھەرێم و گۆڕینی ناوی پارێزگاكانی ھەرێمە بۆ حكوومەتی ھەرێم.

حاكم سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندووه‌: دوێنێ پەرلەمان بڕیار بوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە بكات، بەڵام ئێمە و سوننە بایكۆتمان كرد، بۆیە نیسابی یاسایی تەواو نەبوو و كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دوا خرا، بڕیاریشە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و ئێمەیش بەردەوام دەبین لەسەر بایكۆتكردن تاوەكو داواكارییەكانمان جێبەجێ دەكرێن".

حاكم سەرحان راشیگه‌یاندووه‌: سەرۆكایەتی پەرلەمان نیازی ئەوەیە بە فێڵ ئێمە بباتە ھۆڵی پەرلەمان بۆ ئەوەی باس لەوە بكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ بوودجە ناكەن و دواتریش لەناكاو بیخاتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام ئێمە ھەر لە سەرەتاوە بەشداری ناكەین و بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەكەین.

حاكم سەرحان وتیشی: حكومەت ئامادە نییە داواكاریی كورد جێبەجێ بكات و گوێ بە ھەڕەشەكانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتییش نادات، چونكە خۆی لەسەر ئەوە ھەر بەرمیلێك نەوت بە 46 دۆلار بفرۆشێت، بەڵام ئەو ئێستا بە 70 دۆلار دەیفرۆشێت و پارەیەكی زۆری بۆ دێت و پێویستی بە قەرز نییە، جگە لەوەش رۆژانە سێ ملیۆن و 880 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەكات، لەبەر ئەوە نایەوێت بێتە پەرلەمان و دەخوازێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ھەڕەشەی ئەوەی لە حكوومەتی عێراق كردووە ئەگەر پشكی 17%ـی ھەرێم دابین نەكرێت و پارەی ھەرێم لە 10 ترلیۆن دینار كەمتر بێت، ئەوان قەرز بە حكوومەتی عێراق نادەن و ئه‌وه‌يان كردووەتە مەرجێكی سەرەكیی پێدانی قەرز بە عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا عێراق بەو مەرجانە رازی نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.