Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:59

ئیسڕائیل ره‌خنه‌ی توند له‌ پۆڵۆنیا ده‌رگرێت

به‌هۆی یاسایه‌ك له‌سه‌ر هۆڵۆكۆست
ئیسڕائیل ره‌خنه‌ی توند له‌ پۆڵۆنیا ده‌رگرێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی یاسایه‌ك كه‌ پێشكه‌شی سیناتی وڵاتی پۆڵۆنیا كراوه‌، ئه‌گه‌ر یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت كه‌س بۆی نییه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ پۆڵۆنیا ئه‌نجامیانداوه‌، ئه‌م وڵاته‌ به‌ تاوانبار بزانن و هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ بكات سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌: من زۆر دژی ئه‌م یاسایه‌م و هیچكه‌س ناتوانێ مێژوو بگۆڕێت و حاشا له‌ هه‌بوونی هۆڵۆكۆست بكات و به‌رپرسیارێتیی له‌سه‌ر شانی خۆی لاببات.

ئه‌ڵمانیای نازیی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆڵۆنیا و ئه‌م وڵاته‌ی داگیركرد و له‌وێ ئۆردوگایه‌كی كاری زۆره‌ملێی درووستكرد به‌ناوی ئاشۆڤیتس كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌م جه‌نگه‌دا 3 ملیۆن جوله‌كه‌ی پۆڵۆنیا له‌م ئۆردوگایه‌ یان له‌ شوێنی دیكه‌ و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر كوژران.

به‌رپرسانی پۆڵۆنیاش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ناكۆكن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ( ئۆردوگای مه‌رگی پۆڵۆنیا )، ئه‌وه‌ش چونكه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌یانگه‌ری هاوكاری حكومه‌تی ئه‌وسای ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ نازییه‌كان و به‌رپرسیارێتیی میژوویی ده‌خاته‌ سه‌ر شانی وڵات و حكومه‌تی پۆڵۆنیا.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.