ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/1/2018، جه‌عفه‌ر ئێمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمیان كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به وه‌كاله‌ت، پێشوازییان لێكرا.
لای خۆیه‌وه، رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌گرنگ زانى و پێشى وابوو كه گرنگه هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موان كار بكه‌ن بۆ باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه دارایه.
وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، گوتیشى: "ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كى باشیش بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه و باشتركردنى ژیانى مووچه‌خۆران".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لە کۆبوونەوەیەک باس لە ھەماھەنگی نێوان پەرلەمان و وەزارەتی دارایی و ئابووری و پڕۆژەی چاکسازی خانەنشین و پاشکەوتی مووچە کراوە.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له نێوانیان دروست بووه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى دارایى و ئابوورى گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و هه‌رێم و لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێكتێگه‌یشتن وبه‌ره‌و پێشچوون هه‌بووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.