Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:28

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارى 266 خێزانى ئاواره‌ ده‌کات

343 بەتانی پێشکەش بە 266 خێزان کرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/1/2018، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چالاکییەکییان بە مەبەستی ھاریکاریکردنی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی بەحرکە بەڕێوە برد، تێدا ھەزار و 343 بەتانی پێشکەش بە 266 خێزان کرا.

ھەروەھا لە چەند چالاکی دیکەدا لە کەمپەکانی حەسەن شام و خازر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، 4 ھەزار و 279 پارسێلی خۆراک و پێداویستی تەندروستیان پێشکەس بە 3 ھەزار و 277 خێزان کرد.

رەوشی مرۆیی لە سەنتەری پارێزگای تازە ئازادکراوی نەینەوادا جێگیر نییە، ژیان لەو پارێزگایەدا نالەبارە، ئەمەش بووه‌ته‌ ھۆکاری دووبارە ئاوارەبوونەوەی ئەو خێزانانەی کە بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان کەمپەکانیان جێھێشتبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.