Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:05

وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ له‌ کوردستان تۆمار نه‌کراوه‌

هه‌رێمی كوردستان حه‌وت رێكاری خۆپارێزی ده‌گرێته‌ به‌ر
کوردستان TV
#7
100%

بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌ تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌ونزای په‌ڵه‌وه‌ر ده‌كات له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاستی عێڕاق و كۆماری ئیسلامی ئێران، د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید ، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای تایبه‌ت به‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌نفله‌وه‌نزای كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی پێویست له‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به‌ :

1. كاراكردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵی ئه‌نفلوه‌نزا له‌هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تر .

2- پێكهێنانی ژووری كار له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز پارێزگار و ئه‌ندامێتی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تر له‌ ئاستی پارێزگا .

3- هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڤێته‌رنه‌ری ،بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و كاری هاوبه‌ش و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌ ڤێته‌رنه‌ریه‌ پێوویسته‌كان بۆ ڕێگری له‌ هاتن و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ په‌له‌وه‌ر.

 4- به‌هێزكردنی ڕێكاره‌كانی په‌تاگه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ ڵه‌ نه‌خۆشخانه‌ و ده‌زگاته‌ندرووستیه‌كانی هه‌رێم .

5-دابینكردنی ده‌رمان و پێوویستی خۆپارێزی كه‌سی و پێداویستیه‌ تاقیگه‌یه‌كان بۆ ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌كه‌ .

6- دیاریكردن و ئاماده‌كردنی قاوشی جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ یه‌كێك له‌ خۆشخانه‌كان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گومانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان لێده‌كرێت.

7- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.