Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:28

ئه‌مرۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گاته‌ به‌غدا

له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

جۆن سولیڤان ،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ره‌نتی شكستی كۆتایی داعش و پێشڤه‌چوونه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28-1-2018، جۆن سولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌گاته‌ به‌غدای پایته‌خت.

وه‌ك له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هاتووه‌، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ره‌نتی شكستی كۆتایی داعش و  ئه‌وله‌ویه‌تی ستراتیژی هه‌رێمی و پێشڤه‌چوونه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.