وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەغدا دەستی كردووە بە ناردنی بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو دەرمانەی بەشی پێویستی ئەوان پڕناكاتەوە و خۆشیان بەردەوام دەیكڕن.
ئەمڕۆ شەممه، خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" بهغدا دەستى كردووه بە ڕەوانەكردنی بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 ، كە بۆ هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانە.
خالس ئاشكرای كرد ، كه بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستان لە %17 لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت و ڕەوانەكردنی بۆ هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو دەرمانەیە كە بەغدا خۆی دەیكڕێت و دەینێرێت كە لە هەموو جۆرە دەرمانێك پێك هاتووە و تێكەڵە، هەروەها بەشی پێویستی ئەوان پڕ ناكاتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە وەزارەتی تەندروستی خۆی دابینی دەكات.
پێشتر جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاندبوو، بەغدا بۆ دەرمانی شێرپەنجە بە تایبەتی هاوكاری هەرێم ناكات، بەڵام بەشێكمان هەیە كە بەغدا مانگانە دەینێرێت، ئەوەیش بەشی پێویستی نەخۆشانی شێرپەنجە ناكات و خۆشمان دەرمان دەكڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.