Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:08

ره‌وه‌ندى کورد له‌ ئەڵمانیاو بەریتانیا به‌ خۆپیشاندان پشتگیرى له‌ عه‌فرین ده‌که‌ن

داوایان كرد كه‌تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر عه‌فرین راگرێت
کوردستان TV
100%


هەزاران کوردی نیشتەجێی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا و کوردانی نیشتەجێی لەندەن لە بەریتانیا، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، خۆپیشاندانیان سازكرد و داوایان كرد كه‌ تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر عه‌فرین راگرێت.

ماوەی هەفتەیەکە تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە، دەیەوێت ئەو شارە لەدەست شەڕڤانانی یەپەگە دەربهێنێت، بەڵام هێزەکانی یەپەگە رایانگەیاندووە ئامادەن بەهەموو شێوەیەک بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای تورکیا بدەنەوە.

له‌م باره‌وه‌ لۆرد مایکڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی سکۆتلاند دەڵێت، کورد لە بری هەموو جیهان شەڕی داعشی کرد، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاداشتی ئەو قوربانیدانەی کوردی نەدایەوە.

سەرۆکوەزیرانی پێشوی سکۆتلاند کە سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار بووە لە ساڵی 1994 تاوەکو 1995 لەسەردەمی مارگەرێت تاتچەر راوێژکاری تایبەتی سەرۆکوەزیران بووە ، لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە کورد بکەن و خه‌لكى کوردستانیش به‌ خۆپیشاندان سەرکۆنەی ئەو هێرشانە بكه‌ن.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ تۆم بۆسرت راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن پێیباشە سوپای تورکیا لەو پێکدادانەی عەفرین بکشێتەوە و داواشی لە سەرۆککۆماری تورکیا کرد، جەخت لە "ئامانجی ستراتیژیی ماوەدرێژ" لە سووریایەکدا بکاتەوە کە ئاشتی تێدا بێت. 

تۆم بۆسرت گوتیشی، رەجەب تەییب ئەردۆغان بڕیار بۆ نەهێشتنی گرژییەکان لە عەفرین دەدات و ئەو هەنگاوەش لەلایەن واشنتنەوە پاڵپشتی دەکرێت. 

تۆم بۆسرت، راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت"پێموایە کە سەرۆک ئەردۆغان چەند بڕیارێک دەدات بۆ نەهێشتنی گرژییەکان لە عەفرین و ئاساییکردنەوە و گێڕانەوەی سەقامگیری، پێموایە ئەویش بە پاڵپشتی تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو بڕیارانە دەدات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.