Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:25

تەرمی مامۆستایەکی ئایینی  لە سنووری قەزای سۆران دۆزرایەوە

لە مزگەوتێکی خەلیفان گوتاربێژ بووە
کوردستان TV
100%

تەرمی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی "مەلا سامان حوسێن" لە سنووری قەزای سۆران دۆزرایەوە، كه‌ شوێنەواری دوو گوللەى بە تەرمەکەوە دیارن .

له‌م باره‌وه‌ گوتەبێژی پۆلیسی سۆران،  ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە ٢٧⁄١⁄٢٠١٨، کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆن ھێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە نزیک ناحیەی دیانا، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، دەرکەوت تەرمى مامۆستای ئایینیە، تەمەنی 35 ساڵە و خێزاندارە".

گوتەبێژی پۆلیسی شاری سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو مەلایە دانیشتووی ناحیەی خەلیفانە و لە مزگەوتێکی خەلیفانیش گوتاربێژ بووە، دەشڵێت: "بێگومان کاتێک ھێزەکانی پۆلیس چونەتە شوێنی تەرمەکە ئاسەواری دوو فیشەکی دەمانچە بە جەستەوەیەوە دیار بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نازانین ئاخۆ ئەو مامۆستا ئایینیە خۆی کوشتووە یان کوژراوە".

ئاشکراشی کرد: "بەپێی گوتەی بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی سۆران، ئەو مامۆستا ئایینیە ماوەیەکە رووبەڕووی نەخۆشی دەروونی بوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن ئەوقافەوە بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە مۆڵەتی پێدراوە، بەڵام تەوەکو لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە نەکرێت، ئێمە ناتوانین ھۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکەین".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.