Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:53

دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر.. به‌رپرسێکی دیکه‌ی یه‌کێتی ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌

هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌، هه‌ندێكیش به‌رێككه‌وتن پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌، هه‌فته‌ی ڕابردووش، حه‌سه‌ن بارام، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ خورماتوو، ده‌ستی له‌ حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه‌،له‌ ئێستاشدا د. ئه‌مین عه‌زیز جواد داودی، جێگری پێشووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

د. ئه‌مین عه‌زیز جواد داودی، جێگری پێشووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: به‌ هه‌موو خه‌ڵكی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، تا بتوانم خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری خورماتوو.

د. ئه‌مین عه‌زیز جواد، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ ساڵی ٢٠٠٩ هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پاشان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی پۆستی جێگری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دینی وه‌رگرت و ئێستاش وازهێنانی خۆی له‌ یه‌كێتی راگه‌یاند.

له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانیدا ئاسۆ حه‌مه‌ نه‌جیب ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له‌ پۆستێكدا بۆی نووسیوه‌: له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆت دكتۆر یه‌كێتی بوو تۆی كرده‌ دكتۆر ئه‌مین له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تا توانیت له‌ یه‌كێتیت خوارد ، ئێستایش شه‌قی تێهه‌ڵ ده‌ده‌یت كوردی خۆمان فێره‌ به‌وه‌ی له‌كانییه‌ك ئاوی خوارد دوای به‌ردی تێبكات .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.