زیاتر له 36 به‌جێماوی كۆمه‌ڵكوژیی هۆڵۆكۆست ناڕازین له‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسڕائیل نیازی ده‌ركردنی ده‌یان هه‌زاری په‌نابه‌ری هه‌یه. ئه‌م هاوڵاتییه ئیسڕائیلیانه له نامه‌یه‌كدا داوایان له ناتانیاهۆ كردووه رێگه له ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه بگرێت.
حكومه‌تی ئیسڕائیل سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رایگه‌یاند كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته و ژماره‌یان 38 هه‌زار كه‌سه، ده‌بێ به‌خێرایی ئیسڕائیل جێبهێڵن.
به‌جێماوانی كاره‌ساتی هۆڵۆكۆست له به‌شێكی نامه‌كه‌یاندا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل نووسیویانه: حكومه‌تێكی جوله‌كه چۆن ده‌توانێت ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌ره‌و ئه‌گه‌ری مه‌رگ بنێرێت له‌كاتێكدا كه له‌رێگادا ئه‌و هه‌موو ناخۆشیی و ره‌نجه‌یان دیتووه تا بگه‌ن به ئیسڕائیل.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه ئه‌وان خۆیان بارودۆخی بێپه‌نایی و نه‌بوونی پشتیوانیی و توندوتیژیی حكومه‌تێكی سته‌مكاریان چه‌شتووه و ئێستاش هه‌ست به بارودۆخی ناله‌باری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كاران گرنگی نامه‌كه له‌وه‌دایه كه له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی هۆڵۆكۆست نووسراوه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.