سه‌عید توسی كه قورئان خوێنی به‌یتی رێبه‌ریی ئێرانه و به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر چه‌ند مێرمنداڵێك دادگایی كرابوو، له دواین بڕیاری دادگادا به بێ‌تاوان ده‌رچوو و بێبه‌ریی كرا له‌و تۆمه‌ته‌ی درابووه پاڵی. ناوبراویش له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ بی بی سی ئه‌و بێبه‌ریی بوونه‌وه‌ی خۆی له تاوانی ده‌ستدرێژیی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
مه‌حمود سادقی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران وێڕای بڵاوكردنه‌وی بڕیاری دادگا، وتوویه‌تی كه بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران سه‌عید توسی به بێ‌تاوان ناسیوه و ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه كه‌سانی خاوه‌ن پێگه ده‌ستوه‌ردانیان له دۆسییه‌كه‌دا كردووه كه له ئۆفیسی رێبه‌ری ئێران‌دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و توانایان هه‌بووه ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بخه‌نه ژێر گوشار.
جێگه‌ی باسه كه نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك لهمهوپێش چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانیی سكاڵایان له‌سه‌ر سه‌عید توسی قورئان خوێنی به‌یتی رێبه‌ریی ئێران واته ده‌زگای رێبه‌رایه‌تیی عه‌لی خامه‌نه‌ئی تۆمار كرد، ئه‌ویش به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر كوڕه مێر منداڵه‌كانی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌م مێرمنداڵانه لای ناوبراو خه‌ریكی فێربوونی خوێندنی قورئان بوونه. كه ئه‌وه‌ش جه‌نجاڵی و مشتومڕێكی زۆری له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتییان و ئۆپۆزیسۆنی ئێران‌دا نایه‌وه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.