Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:35

به‌ وێنه‌وه‌.. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا حه‌وت چه‌کداری هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقیان کوشت

11ـی دیكه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

هه‌لیكۆپته‌رێكی جه‌نگی ئه‌مریكی هێرشی كرده‌ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌غدادی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌غدادی ، له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داو 11ـی دیكه‌ش بریندار بوون.

ktv

ئه‌مرۆ رۆژی شه‌ممه‌ 27/1/2018 به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ نیوز فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا كاروانێكی ئۆتۆمبێلیان بۆردومان كردووه‌، كه‌ شه‌رحه‌بیل ئه‌لعوبێدی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌غدادی تێدا بوو.

ktv

به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌وه‌، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 11ـی دیكه‌ش بریندار بوون.

ktv

جگه‌ له‌ شه‌رحه‌بیل ئه‌لعوبێدی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌غدادی، عه‌قید سه‌لام ئه‌لعوبێدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌غدادی، له‌نێو برینداره‌كان دایه‌ و باره‌ی ته‌ندروستیی ناجێگیره‌ و له‌ شارده‌ێیه‌كه‌ فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.