Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:16

وتاربێژانى ئایینی سبه‌ى هه‌ینى باسى هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌که‌ن

داوا لە توركیا ده‌كه‌ن بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا بۆ دیالۆگ ببات
کوردستان TV
100%

 

لیژنەی باڵای بۆردی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی دەكات لە بەشێكی وتاری هەینیدا داوا لە توركیا بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا بۆ دیالۆگ ببات.

لێژنەی باڵای بۆردی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی وتاربێژانی كردووە، ڕایدەگەیەنێت "داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی دەكەین لە بەشێكی وتاری ئەم هەینییەدا جەخت لەسەر پەیامی ئایینی ئیسلام بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی ئەو شەڕەی كە ئێستا برایانمان لە شاری عەفرین تووشی هاتوون بە هێرشكردنە سەریان و تۆپ بارانكردنیان كە بەداخەوە زۆر ناڕەحەت و ئازاربەخشە".

لە ئاگادارییەكەدا داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی كراوە "داوا لە وڵاتی توركیا بكرێت بۆ چارەسەری كێشەكان پەنا بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ ببات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.