Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:24

پۆلیسی ھەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر ده‌کات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بلاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە" دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو وێنەی سێ تۆمەتبارمان بڵاو کردەوە و داوای زانیاریمان کرد، بەدەستخۆشییەوە بۆ خەڵکی شاری ھەولێر، کوردستانییان و کوردانی دەرەوەی وڵات، زانیاریی ڕاستەقینەیان پێداین و توانیمان تۆمەتباران دەستگیر بکەین".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لیوای ماف عەبدولخالق تەلعەت عوسمان، بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستخۆشی لە خەڵکی شاری ھەولێر و کوردستانییان و کوردانی تاراوگە کردووە، کە بەردەوام ھاوکاریی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان بوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.