Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:17

کێشەی کەمی غاز لە ھەولێر چارەسەرکراو نرخه‌که‌ى وه‌ک جاران ده‌بێت

ھیچ گرانبوونێک لە نرخی غازدا ڕووی نەداوە
کوردستان TV
100%

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، بە پەیجی (قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر)ی راگەیاندووە، کە کێشەی کەمی غاز لە ھەولێر چارەسەرکراوەو ھیچ گرانبوونێکیش لە نرخی غازدا ڕووی نەداوە، نرخی یەک بوتڵ غاز بە 7 ھەزارو 500 دینارە، ئەو نرخەش حکوومەت دیاری کردووە.

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەوەشی خسبوویە روو، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ غاز لەشاری ھەولێردا کەمببوویەوە، ھۆکاری ئەم کەم بونەوەیەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ھیچ بڕە غازێکی شل کە سەرچاوەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵە، نەدەگەیشتە شاری ھەولێر.

ئاشکراشی کردووە، کە ھۆکارێکی دیکەی کەبوونەوەی غاز لەبازاڕەکاندا ئەو شەپۆلە سەرمایە بووە کە رووی لەشاری ھەولێر کردووە، بەتایبەت بەھۆی دابەشنەکردنی نەوتی سپی و کەمی کارەبا، ھاووڵاتییان غازیان وەک ئامرازی گەرمکەرەوە بەکارھێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.