ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ یه‌كه‌مجار له دوای سێ ساڵ به‌رزترین ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهاندا تۆمار كرد و له سه‌رووی ٧١ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی ١٠ هه‌فته، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزترین ئاستی دابه‌زینی به خۆوه بینووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس رایگه‌یاندبوو كه لاوازی به‌های دۆلار كارێكی باشه بۆ ئابووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كردبوو كه نه‌وتی كۆگاكراو له وڵاته‌كه‌ی به یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل له كۆتا هه‌فته له ١٩ی مانگی كانوونی دووه‌م بۆ ٤١١ ملیۆن و ٥٨ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی نه‌وت له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌زربوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.