بەپێی خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە، کە دوێنێ چوارشه‌ممه 24-1-2018 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشتەی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەکی راگەیاند، بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات مووچەکە ھی چ مانگێکە.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی له‌به‌ر ئه‌وه ناویان له لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌دا نه‌هاتووه، چونكه له‌لایه‌ن به‌غداوه ووردبینی بۆ لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زراه‌ته ده‌كرێت و تا به‌ریه‌ك كه‌وتن له لیسته‌كاندا دروست نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه سه‌باره‌ت به دابه‌شه‌كردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خانهنیشنیش گوتی: له ئێستادا چاكسازی له‌و لیستانه ده‌كرێت و هه‌ركاتێكیش چاكسازییه‌كه ته‌واو بوو مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.