Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:25

سبەینێ پێنجشەممە یه‌کێتى بڕیاری کۆتایی لەبارەی کۆنگرە دەدات

پێده‌چێت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت
کوردستان TV
100%


عەدنان موفتی لەپرێس كۆنفڕانسێكدا، ڕایگەیاند" سێ کەس دیاری کراون سەرپەرشتیی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی یەکێتیی بكەن، داوا کراوە کۆمیتەکە فراوان بکرێت، هەروەها بڕیار دراوە بە شێوەی سەرەتایی کۆنگرە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت".

عەدنان موفتی، ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سبەینێ پێنجشەممە 25/1/2018، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کۆنگرە دەدەین.

لەبارەی بەشدارینەكردنی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئەو حزبە، عەدنان موفتی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد" نازانم بۆچی مەلا بەختیار و عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد نەهاتوونەتە کۆبوونەوە و ئاگاداری هۆکارەکەی نین، ڕەنگە بۆ ئەوە نەهاتبن کە بە ئازادی قسە بکرێت، نەوەک کەسێک ڕەخنەی لە هەڤاڵێک هەبووبێت".

ئه‌مرۆ دوای پێنج سەعات لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەکە بەبێ ھیچ ئەنجامێکی دیاری کراو کۆتایى ھات و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پییان باش بوو کۆبوونەوەکە دوابخرێت بۆ ڕۆژی پێنچ شەممە، بۆ ئەوەی ھەموومان بتوانن گفتوگۆی زیاتر بکەن و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.