Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:34

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگه‌یاند

سەرەڕای پشووی فەرمی، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ستپێكردنی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند:

بەپێی ئەو ڕاگەیه‌ندراوە رۆژی پێنجشەممە 25/1/2018، دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و سەرەتا مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.

لە هەفتەی دواتریشدا تا ڕۆژی 1/2/2018، مووچەی زۆربەی دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژی شەممە 27/1/2018، سەرەڕای پشووی فەرمی، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.


ئەمەش دەقی ڕاگەیه‌ندراوەکەیە:

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات و بەم شێوەیە:

رۆژی پێنج شەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای کاروباری مین دابەشدەکرێت.

رۆژی سێ شەممە 30/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت.
خوێندنی باڵا
سامانە سروشتیەکان
گواستنەوە و گەیاندن
پلاندانان

رۆژی چوار شەممە 31/1/2018  مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت.
ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
دەرماڵەی کۆمەڵایەتی
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
پاراستن و چاککردنی ژینگە
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی

رۆژی پێنج شەممە 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەکرێت
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاکانی

تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پشووى فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.