Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:18

به‌به‌ڵگه‌وه‌ .. پارێزگاری که‌رکوک داوای چۆڵکردنی دوو گه‌ڕه‌کی کورد له‌ شاره‌که‌ ده‌کات

ده‌یه‌وێ له‌ شوێنی كورده‌كان عاره‌بی هاورده‌ له‌و دوو گه‌ره‌كه‌ نیشته‌جێ بكات
کوردستان TV
100%

پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت داوای چۆڵكردنی خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی كوردستان و گه‌ره‌كی نه‌وروز ده‌كات كه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.

راكان سه‌عید ، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت به‌ پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی پۆلیسی میقداد كردووه‌ داوا ده‌كات خانووه‌كانی گه‌ره‌كی كوردستان و گه‌ره‌كی نه‌وروز له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چۆڵبكرێت،چونكه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و خانووه‌كانی ئه‌م دوو گه‌ره‌كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌فسه‌رانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌وسای عێراق زێده‌رۆیی تێدا كراوه‌.

بریاره‌كه‌ی راكان سه‌عید له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌فسه‌رانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌وسای عێراق، له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق خانووه‌كانیان به‌ هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ فرۆشتووه‌.له‌ هه‌مانكاتیشدا پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌ت ده‌یه‌وێ له‌ شوێنی كورده‌كان عاره‌بی هاورده‌ له‌و دوو گه‌ره‌كه‌ نیشته‌جێ بكات.

ktv

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.