ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و تاران بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف دەکات و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئه‌و سه‌ردانە بە سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ستپێكرنی دانوستان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا.
رۆژی دووشه‌ممه 22-1-2018، به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، لە كۆبوونەوەكەشدا شاندی حکومەت ناوەڕۆكی سەردانەکەی بۆ تاران و بەغدا خستەڕوو.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە، لە سه‌ره‌تادا باس له دوا پێشهاته‌كانی شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له سووریا كرا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نیگه‌رانیی خۆی بۆ رووداوه‌كانی عه‌فرین ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵكی سڤیل له‌و رووداوانه‌دا بوونه‌ته قوربانی، داوایكرد هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و كێشه‌كان دوور له تووندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن و هاووڵاتیانی سڤیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌دا نه‌كرێنه ئامانج.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و سه‌ردانه‌ی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ستپێكرنی دانوستان و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌وه‌ش بیرهێنرایه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیالۆگ و لێكگه‌یشتنی به گونجاوترین رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان زانیوه و ئێستاش ئه‌نجوومه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دایه گفتوگۆی هاوسه‌نگ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
سەبارەت بە سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی كرد و به هه‌نگاوی زۆر به‌رهه‌مداری بۆ هه‌رێمی كوردستان زانی. دواتر به وردی باسی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و به سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدای وه‌سفكرد.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "ئێران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و پاراستنی ئاسایشی یه‌كتریدا فراوانتر بكات، وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان". جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرابووایه ئه‌وا هیچ كام له‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن، نه‌ده‌هاتنه ئاراوه.
لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و تاران به هه‌نگاوی زۆر گرنگ و ئه‌رێنی وه‌سفكرد، به‌تایبه‌تی له بواری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیدا.
ماوەیەكی زۆرە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەفتانە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات دوای كۆبوونەوەكانیش سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان دەداتەوە.
رۆژی شەممە 20-1-2018، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا و بۆ یەکەمجار لەدوای گشتپرسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. نووسینگەی عەبادی راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، هەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور.
دوای کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی رۆژی شەممە (20-1-2018) بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە یەکەمین دیداریدا لە تاران، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبوونەوە، شەمخانی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاند "پشتیوانی لە سیاسەتی نوێی هەولێر دەکەین".
دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ شەمخانی، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەسەن رووحانی کۆبووەوە و رووحانی رایگەیاند "دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق بەکاربهێندرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.