Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:33

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان: تورکیا ئایین  بۆ قڕکردنی کورد به‌کاردێنێت

یەكێتیی زانایان: ئەو كارەی توركیا هیچ پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نییە
کوردستان TV
100%

مەلا عەبدوڵا سەعید، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی ئەو فتوایەی كە ئەوقافی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان داویەتی، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" ئەوە فتوا نییە، بەڵكوو بەكارهێنانی ئایینە بۆ قڕكردنی كورد، توركیا هاوشێوەی ڕژێمی پێشوی عێراق كە سوورەتی ئەنفالی بۆ لەناوبردنی میللەتی كورد بەكار هێنا، دەیەوێت جارێكی دیكە ئایین بۆ لەناوبردنی میللەتی كورد بەكار بهێنێت".

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی جەختی لەوەش کردەوە" ئەو كارەی توركیا هیچ پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نییە و توركیا سوورەتی قورئان بەكار دێنی و ئەوەش ناشیرینكردنی ئیسلامە بە دەستی توركیا، چونكە بە هیچ شێوەیەك دروست نییە ئایین بۆ لەناوبردنی میللەتێك جا ئەو میللەتە كورد، عەرب، تورك یان فارس بێ یان میللەتێكی دیكە".

مەلا عەبدوڵا سەعید دەشڵێت" ئایین بۆ ڕزگاركردنی گەلان هاتووە و كوردیش یەكێكە لەو گەلانە".

ڕۆژی یەكشەممە 21/1/2018 ئەوقافی توركیا بە سوورەتی فەتح فتوای لەبارەی هێرشكردنە سەر عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد، هەروەها سەرجەم مزگەوتەكانی توركیا ڕاسپێردراون لە وتارەكەیاندا بە سوورەتی فەتح ڕەوایەتی بەو هێرشە بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.