رۆژی هەینی گەنجێك لە پارێزگای هەڵەبجە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی (دایك و باوك و دوو برای) لەكاتی خەودا دەكوژێت.
عەمید كازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21-1-2018، هەواڵمان پێگەیشت کە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی (ك،م) لەكاتی خەودا بە چەکی كڵاشینكۆف دایكی و دوو برای كوشتوون، دواتر باوكیشی كوشتووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە راشیدهگهیهنێت: ئهو گهنجه لە رۆژی هەینییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە بە ئۆتۆمبێلی باوكیشی تەرمەكانی گواستوونەتەوە و لە شوێنی جیاجیا فڕێیداون و و ئێوارەی دوێنێ ئهم رووداوه ئاشکرابووە.
عەمید كازم وتیشی: دوای گەڕان و پشكنینێكی زۆر شەوی رابردوو هەموو تەرمەكانمان له شوێنی جیاجیا دۆزیونهتهوه .
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە راشیگهیاند: توانیومانه گەنجەکە دەستگیربكەین، دوای دهستگیركردنیشی بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و تا ئێستا بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هۆكاری رووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.