Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:33

به‌هۆی خێرا لێخوڕین گه‌نجێک به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ زێی که‌ڵه‌ک و ده‌خنکێت

ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا
به‌هۆی خێرا لێخوڕین گه‌نجێك به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ زێی كه‌ڵه‌ك و ده‌خنكێت
کوردستان TV
100%

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به‌هۆی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ زێی كه‌ڵه‌ك و ده‌خنكێت.

هۆگر گه‌ڵاڵی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 8ـی شه‌وی رابردوو ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ رووداوێكی نه‌خوازراو له‌ زێی كه‌له‌ك، كاتی گه‌یشتنمان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت گه‌نجێكی كاكه‌یی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به‌ ناوی "هیتله‌ر ده‌روێش شه‌وكه‌ت" به‌هۆی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبیله‌وه‌ كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌ له‌ جۆری BMW بووه‌ له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته‌ ناو زێی كه‌ڵه‌ك و ده‌خنكێت.

دوای گه‌ران و پشكنینی تیمه‌كانی غه‌واسی هه‌ولێر ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌مان ده‌رهێناو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریمان كرد.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.