Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:32

ناتانیاهۆ به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رکرده‌ی وڵاتێکی عه‌ره‌بییه‌وه‌ کرد

بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێك له‌ نێوان هه‌ردوولادا رێكبخه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌كانی داهاتوودا دیدارێك له‌ نێوان هه‌ردوولادا رێكبخه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی سپۆتنیك كه‌ناڵی ده‌ی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئه‌نجام داوه‌.

كه‌ناڵه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئیسرائیلی بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س ئاشكرا بكات گواستویه‌ته‌وه‌ كه‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی  به‌ مه‌لیك عه‌بدوڵڵای دووه‌می شانشینی ئورده‌ن كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێك له‌ نێوان هه‌ردوولادا رێكبخه‌ن.

كه‌ناڵه‌كه‌ وورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان بنیامین ناتانیاهۆ و مه‌لیك عه‌بدوڵڵای دووه‌می شانشینی ئورده‌نی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.