حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌نارده‌ی چه‌كی بۆ وڵاتانی به‌شدار له جه‌نگی یه‌مه‌ن راگرت و بڕیاریداوه چیتر چه‌ك نه‌دات به سعوودیا و ئیماراتی یه‌كگرتووه‌ی عه‌ره‌بیی. ئه‌م بڕیاره‌ش پێداگیریی جیددیی سۆشیاڵ دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆڵی گرنگی تیادا هه‌بووه.
شتێفان زایبرت وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رۆژی 19ـی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌ی فه‌رمیی رایگه‌یاند كه هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری جه‌نگی یه‌مه‌نن به‌شێوه‌ی كاتی راده‌گیرێت.
زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای ئاماژه به كاره‌ساتی مرۆیی له یه‌مه‌ن، ره‌خنه‌ی له ناردنی چه‌ك بۆ وڵاتانی به‌شدار له‌م جه‌نگه‌دا كرد.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.