بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ، هێزەكانی سوپای سوریای ئازاد بە هەماهەنگی لە گەڵ سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی فراوان ئەنجامدا بەپێی سەرچاوەكە هێزەكانی سوپای سوریای ئازاد چوونەتە ناو شاری عەفرینەوە .
دوێنێ سوپای توركیا تەواوی كەل و پەلە سەربازییەكان و چەند یەكەیەكی سەربازی لە سەر سنووری سوریا بڵاوە پێكرد بەتایبەتی لە ویلایەتی هەتای باشووری توركیا .
هەر ئەمڕۆ چوار مووشەك لە سوریایەوە هەڵدرا بەرەو شاری كلیس لە باشووری توركیا ، كە دوو مووشەك بەر خانوێك و سێیەمیش بەر دوكانێك و چوارەمیش لە شوێنێكی چۆڵ كەوتە خوارەوە .
شایانی باسە توركیا لە شەوی رابردووەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری عەفرین ئەنجام دەدات و تا ئێستا ژمارەی قوربانیان 9 شەهید و 13 بریندارە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.