Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:30

به‌تاکه‌ گۆلێک به‌رامبه‌ربوون

له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت.
کوردستان TV
100%

   
هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی پورتوگال هه‌ردوو یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ و ڤیتۆریا ستوباڵ به‌تاكه‌ گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون و به‌ته‌نیا خاڵێك له‌یاریگا چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

 گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ئاستی  ناوه‌ند بوو تا له‌خوله‌كی سی و یه‌ك سپۆرتینگی میوان توانی له‌رێی یاریزان برۆنۆ فیرناندیز گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌دا تۆماربكات، و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات.

 له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ یانه‌ی ڤیتۆریا زۆر هه‌وڵی ده‌دا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت، به‌ڵام له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تا له‌كاتی زیادكراوی یاریه‌كه‌دا خاوه‌ن ماڵ لێدانێكی سزای به‌ده‌ست هێنا و ئیدینۆ لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردو تۆپه‌كه‌ی خسته‌ گۆڵه‌وه‌.

 به‌مجۆره‌ یانه‌ی ڤیتۆریا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌م یه‌كسان بوونه‌ سپۆرتینگ كۆی خاله‌كانی بووه‌ چلوحه‌وت خاڵ و له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.