عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر به‌فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوووی سه‌رۆك كۆماریی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه بڕیاره له مانگی داهاتوو واته مانگی مارس به‌ڕێوه‌بچێت.
سیسی له وتارێكدا به‌رپرسیارێتیی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد راگه‌یاند و وتی: من به‌رپرسیارێتیم گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌شی كه له توانامدا هه‌بووه به مه‌به‌ستی به‌رگریی له گه‌لی میسر ئه‌نجاممداوه و لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه ناتوانم رێگه‌یه‌ك به‌پێچه‌وانه‌ی داخوازیی گه‌لی میسر بگرمه‌به‌ر.
سیسی هه‌روه‌ها وتیشی كه ئه‌و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ناسێت و هه‌رگیز رێگه‌یان پێنادات له ده‌سه‌ڵات نزیك ببنه‌وه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.