Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:46

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نێوان ئەنجامدان و دواخستنیدا کۆدەبێتەوە

قەوارە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكانەوە، دەیانەوێ كارتەكانی خۆیان بەهێز بكەن
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نێوان ئەنجامدان و دواخستنیدا كۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە بكات.

وا بڕیارە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و چاوەڕواندەكرێت باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەگەری دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە بكرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 18ی ئەم مانگە بەدەنگدانی نهێنی داوای كردووە بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت.  و زۆربەی قەوارە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكانەوە، دەیانەوێ كارتەكانی خۆیان بەهێز بكەن. بەپێی گوتەی ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەش دا كە لەناو ھەموو پێكھاتە كوردستانییەكاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە لایەنی سیاسییە كە هەڵوێستی خۆی بەفەرمی ڕاگەیاندووە و داوای كردووە بەپێی دەستوور ڕۆژی  12-5-2018  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

لە لایەكی دیكەوە عەممار توعمە سەرۆكی كوتلەی فەزیڵە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناتوانرێت گۆڕانكاری تیادا بكرێت و تەنها بۆی هەیە پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكات ، چونكە بەپێی دەستوور و ماددەی 56 بە گوتەی توعمە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ دەبێ بەر لە 45 رۆژ لە وادەی كۆتایی هاتنی خولی پێشووی پەرلەمان بێت كە رۆژی 30 – 6- 2018 وادەی كۆتایی هاتنی خولی پەرلەمانی ئێستایە .

 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.