په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا یاسایه‌كی توندی بۆ كۆنتڕۆڵی جیددی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیدار به گوێگرتن له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی په‌سه‌ند كردووه كه رێگه له ناردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ وڵاتان پێشێلكاری مافی مرۆڤ و له نێویاندا كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گرێت.
بنكه‌ی سه‌ره‌كیی په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا له یاساكه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه كه‌ره‌سته و پرۆگرام و ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كه به مه‌به‌ستی سیخوڕیی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كان به‌كاردێن، یان كه‌ره‌سته و پرۆگرامه‌كانی هاككردنی كۆمپیوته‌ریی، قه‌ده‌غه‌یه هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاتانه بكرێن كه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
كڵاوس بۆشنه‌ر كه خۆی یه‌كێك له نووسه‌رانی یاساكه‌یه، وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتییانی ئێران به‌ده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كه و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خوێناویی به‌هاری عه‌ره‌بیی له میسر و به‌حره‌ین، وتی: یه‌كێتیی ئه‌وروپا نابێت هاوكاریی رژێمه دیكتاتۆره‌كان بكات بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه‌ی وه‌ك ئێران و وڵاته سه‌ركوتكاره‌كانی دیكه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.