Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:18

له‌ سلێمانی که‌سێک به‌هۆی گڕگرتنی سۆپا گیانی لەدەستدا

لەدایكبووی 1953ـیە و دانیشتووی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانییە
له‌ سلێمانی كه‌سێك به‌هۆی گڕگرتنی سۆپا گیانی لەدەستدا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیه‌نێت: هاووڵاتییه‌كی تەمەن 65 ساڵ بەهۆی گڕگرتنی سۆپا گیانی لەدەستدا.

ئه‌مڕۆ هەینی 19/1/2018 پۆلیسی سلێمانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانی، دوای ئەوەی بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە بریندار دەبێت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەكریت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەست دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئەو هاووڵاتییه‌ ناوی (م،س،ح)ـە و لەدایكبووی 1953ـیە و دانیشتووی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانییە، لە ئێستاشدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.